لەبەر ئەم هۆکارانە منداڵەکەت نایەوێت بچێت بۆ قوتابخانە!

1: دڵەڕاوکێ و جیابوونەوە:

منداڵ لەوانەیە هەست بە ترس بکات لە جیابوونەوە لە دایکی یان لە ماڵەوە.

2: ئەزموونی ڕابردووی نەرێنی:

لەوانەیە لە لایەن هاوڕێکانی قسەی پێ گوترابێت یان گاڵتەیان پێ کردبێت و کەوتبێتە دۆخێکی شەرمەزاریەوە.

3: ڕۆتینی نوێی ژیان:

قوڕسی لە خەو هەستان لە بەیانیاندا

4: سەختی لە دروستکردنی هاوڕێیەتی:

یەکێک لە کێشە گەورەکانە لە لایەن منداڵەوە کە هاوڕێ دروست بکات چونکە هەمیشە ترسی ڕەتکردنەوەی هەیە لە لایەن دەورووبەری.

5: نەبوونی پاڵنەر:

زۆرجار منداڵان قوتابخانە تەنها وەکو زیادبوونی ئەرک و قوڕسایی دەبینن پێویستە ئامانجی گەورەیی خوێندنیان بۆ ڕوونبکەیتەوە.

6: ئاستەنگی فێربوون:

هەندێک منداڵ قوتابخانە ڕەت دەکەنەوە لەبەر ئەوەی رقیان لە خوێندنەوە یان نوسین یاخود تەرکیزکردن هەیە.

Related Posts

Recent Stories