غازاتی منداڵی ساوا ( کەی دەستپێدەکات، کەی دەگاتە لوتکە، کەی کۆتایی دێت)؟

غازاتی کۆرپەلە یەکێکە لەو کێشە باوانەی کە زۆرێک لە دایکان و باوکان پێوەی دەناڵێنن، لێرە کاتەکانی دەستپێکردن و کۆتایی هاتنی ئەم قۆناغە دەخەینە ڕوو:

کەی دەستپێدەکات: غازات بە شێوەیەکی گشتی لە هەفتەی دووەم یان سێیەمی تەمەنی کۆرپەوە دەستپێدەکات، لەم قۆناغەدا کۆئەندامی هەرسی منداڵەکە هێشتا بە تەواوی گەشەی نەکردووە و خەریکی ڕاهاتنە لەگەڵ هەرسکردنی شیر ( چ شیری دایک بێت یان شیری قوتو).

کەی دەگاتە لوتکە: زۆربەی کات (غازات و قۆڵنج) لە نێوان هەفتەی ( ٤ بۆ ٦ ) دەگاتە بەهێزترین ئاستی خۆی، لەم کاتانەدا منداڵەکە زوتر دەگری و بێزار دەبێت.

کەی کۆتایی دێت: هەواڵە خۆشەکە ئەوەیە کە ئەم دۆخە کاتییە:

١: بۆ زۆربەی منداڵان، غازات لە تەمەنی ( ٣ بۆ ٤ ) مانگیدا زۆر کەم دەبێتەوە یان نامێنێت.

٢: تا تەمەنی ( ٦ ) مانگی کە منداڵەکە دەست دەکات بە جوڵەی زیاتر و دانیشتن، کۆئەندامی هەرسی بە تەواوی فێر دەبێت چۆن مامەڵە لەگەڵ هەوادا بکات و کێشەکە کۆتایی دێت.

Related Posts

Recent Stories