سترێسی منداڵی!

چۆن سترێسی سەردەمی منداڵی لە تەمەنی ٢٠ ساڵیدا وەک ئازاری جەستەیی دەردەکەوێت؟

کاتێتک ژینگەی منداڵ جێگیر نەبێت، مێشک فێردەبێت کە جیهان شوێنێکی مەترسیدارە

١: کاردانەوەی بەردەوام: کۆئەندامی دەمار لە دۆخی ئامادەباشی بۆ مەترسی دا دەمێنێتەوە و ناچێتە دۆخی حەسانەوە.

٢: تەمەنی گەنجی: جەستەت ئێستا لە تەمەنی گەنجیدا، هێشتا چاوەڕێی مەترسی دەکات، ئەمەش دەبێتە هۆی هەوکردنی ناوەکی و گرژبوونی ماسولکەکان.

٣: مێشک لە کاتی منداڵیدا فێری میکانزمی بەرگری بووە، بەڵام جەستەت هەرگیز فێر نەبووە بە تەواوی بحەسێتەوە، ئەو ئازارە درێژخایەنەی هەستی پێ دەکەیت؟ ئەوە جەستەتە کە هێشتا چاوەڕێی مەترسی دەکات.

ئایا جەستەت قسە بۆ رابردووت دەکات؟

هەبوونی سترێسی کێشە دەروونی لە کاتی منداڵیدا دەبێتە هۆی دەرکەوتنی کۆمەڵێک نیشانە لە دوای تەمەنی ٢٠ ساڵی

١: گرژبوونی بەردەوامی ماسولکەکان: بە تایبەت مل، شان و شەویلگە.

٢: ماندوویەتی بێ هۆکار: هەستکردن بە شەکەتی، تەنانەت دوای خەوێکی باشیش.

٣: کێشەکانی هەرس: ئاوسانی بەردەوامی سک، غازات یان دڵەکزێ ( بێ ئەوەی هۆکارێکی دیاریکراوی خواردنت هەبێت)

٤: ددان لێکخشاندن: توندکردنی شەویلگە و ددانەکان لە کاتی خەودا.

چۆن رۆژانە جەستەمان ڕێک بخەین؟

١: وەرزشی ڕۆژانە: جوڵەی هێواش، کشان، بۆ دەرکردنی وزەی گرژی لە ماسولکەکان.

٢: چالاککردنی دەماری ڤەیگس: غەڕغەڕەکردن بە ئاو، گۆرانی گوتن، یان شۆردنی دەمووچاو بە ئاوی سارد.

٣: هەناسەدانی قووڵ: فێربوونی هەناسەدانی سکی بۆ ناردنی ئاماژەی ئارامی بۆ مێشک.

٤: هاوکاری پزیشکی: قسەکردن لەگەڵ پزیشکەکی پسپۆڕ یان دەرووناس کە شارەزای کاریگەریەکانی تراوما بێت.

Related Posts

Recent Stories