زانستی دەروونناسی چی دەڵێن لەسەر متمانە بەخۆبوونی منداڵ!

نهێنی متمانە بە خۆبوونی منداڵەکەت لە باوەشی تۆدایە!

دەزانیت بۆ ئەوەی منداڵەکەت متمانەی بە خۆی هەبێت و دووربکەوێتەوە لە تەمەنێکی گونجاودا ( سەربەخۆ بێت ) سەرەتا دەبێت زۆر بە تۆوە پێکەوە بەستراو و نزیک بێت، لە زانستی دەرووناسیدا چەمکێکمان هەیە بە ناوی (attachment theory) واتە وابەستەیی پڕ دڵنیایی.

منداڵ وەک کەشتیەک وایە، تۆش وەک بەندەرەکە، ئەگەر بەندەرەکە ئارام بێت و جێگیر نەبێت، کەشتیەکە قەت ناوێرێت بچێتە ناو قوڵایی دەریاوە.

زۆربەی دایکان وا دەزانن ئەگەر منداڵەکەیان زۆر باوەش کەن یان سۆزیان بۆ هەبێت منداڵەکە شەرمن دەردەچێت بەڵام بە پێچەوانەوە ، ئەو منداڵانەی لە تەمەنی بچووکدا لایەنی سۆز و خۆشەویستیان پڕ کراوە یان بۆیان دابین کراوە بە تەندروستی، لە گەورەییدا متمانەیان بە خۆیان و دەوروبەریان زۆرترە.

زۆر جار گوێمان لێ دەبێت دەڵێن منداڵەکەت فێری باوەش مەکە، لێت جیا نابێتەوە!

تیۆرەکانی وابەستەیی دەیسەلمێنن کە متمانە بە خۆبوونی منداڵ پەیوەستە بەوەی تا چەند هەست بە ئارامی دەکات لە لای دایکی، مندالێک کە دەزانێت بنکەیەکی ئارام ی هەیە بۆی بگەرێتەوە بوێرترە لە دۆزینەوەی جیهان و دەورەبەری.

چی بکەین؟

کاتێک منداڵەکەت داوای باوەش دەکات یان بە دوای چاوەکانتدا دەگەرێت لەو کاتەدا منداڵەکەت خەریکی شەحنکردنەوەی متمانەیە، متمانەبەخۆبوون لە تەمەنی بچووکیدا بە سەربەخۆیی دەست پێ ناکات، بەڵکو بە پشت بەستنێکی تەندروست دەست پێدەکات.

Related Posts

Recent Stories