تاچەند گرینگە ئافرەتان گرینگی بە لایەنی دەروونیان بدەن لە کاتی دووگیانی ؟

زۆر گرینگە بۆ ژنێکی دووگیان گرینگی بە باشی دەروونی خۆی بدات ، چونکە تەندروستی دەروونی و سۆزداری ڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر تەندروستی دایک و گەشەکردنی کۆرپەکەی دەبێت

بۆچی تەندروستی دەروونی گرینگە لە کاتی دووگیانیدا؟

کاریگەری لەسەر تەندروستی جەستەیی: فشاری درێژخایەن، دڵەڕاوکێ، یان خەمۆکی دەبێتە هۆی ناهاوسەنگی هۆڕمۆنەکان، بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن، و لاوازبوونی کارکردنی بەرگری لەش، ئەمەش ئەگەری توشبوون بە ئاڵۆزیەکانی وەک شەکرەی دووگیانی و منداڵبوونی پێشوەختە زیاد دەکا

گەشەی کۆرپەلە: ئاستی بەرزی هۆڕمۆنەکانی فشاری دایک وەک ( کۆرتیزۆڵ) دەتوانێت منداڵدان تێپەربکات و کاریگەری بکاتە سەر گەشەی مێشکی لە منداڵدا دروست بکات(ADHD) منداڵ ئەمەش ڕەنگە مەترسیەکانی کێشەی ڕەفتاری و دڵەڕاوکێ


پەیوەندی دایک و کۆرپە: تەندروستی دەروونی دایک کاریگەری لەسەر پەیوەندی سەرەتایی و وابەست بوون لەگەڵ کۆرپەدا هەیە. خەمۆکی و ناجێگیری دەروونی کاریگەری لەسەر شیرپێدان و پێداویستیەکانی کۆرپە و گەشەکردنی کۆرپە دروست دەکا

دەرەنجامی لەدایک بوون: ئەو ژنانەی توشی ناڕەحەتی دەروونی دەبن، ئەگەری توشبوونیان بە منداڵی کێش کەم لە کاتی لەدایک بووندا زیاترە و لەوانەیە لەکاتی منداڵبوون ڕووبەڕووی ئاڵۆزیەکان ببنەوە


خراپی تەندروستی درێژخایەن: خراپی تەندرووستی دەروونی لە ماوەی دووگیانیدا دەتوانێت ببێتە خەمۆکی یان دڵەڕاوکێی دوای منداڵبوون، ئەمەش کاریگەری لەسەر توانای دایک دەبێت بۆ چاودێریکردنی خۆی و منداڵە تازە لە دایک بوەکەی

Related Posts

Recent Stories