١:توانای جوڵەیی: منداڵ دەبێت بتوانێت سەری بۆ لایەکان بسوڕێنێت دەستەکانیشی زۆربەی کاتەکان داخراو بێت.
٢: توانا مەعریفیەکان: منداڵەکە سەرنج دەداتە سەر ئەو شتانەی کە لێیەوە نزیکن و سەری بۆیان دەسوڕێنێت.
٣: توانا زمانیەکان: پێویستە منداڵ توانای دەربڕینی دەنگی جۆراو جۆری هەبێت کە پێیان دەگوترێت دەنگە ئاگادارکەرەوەکان، وە لە کاتە پێویستییەکاندا منداڵەکە دەگریت.
٤: توانا کۆمەڵایەتیەکان: کە منداڵ لە یەکەم ڕۆژی لەدایک بوونیەوە کاردانەوەی بۆ دەنگی دایکی دەبێت وە لە کۆتاییەکانی یەک مانگەی تەمەنی دەنگە جیاوازەکانی دەوروبەری دەناسێتەوە.

