بۆچی منداڵ پێویستی بە قرقێنەیە؟

کاتێک منداڵ شیر دەخوات بڕێک هەوا دەچێتە گەدەیەوە ، ئەگەر ئەم هەوایە نەیەتە دەرەوە، دەبێتە هۆی:

١: غازاتی زۆر

٢: گریان و نا ئارامی منداڵ

٣: هێنانەوەی شیر ( ڕشانەوەی کەم)

٤: هەستکردن بە تێری پێشوەختە ( منداڵەکە وا دەزانێت تێرە بە هۆی هەواکەوە)

کەی پێویستە قرقێنە بە منداڵ بکرێت؟

١: لە کاتی شیرپێدان: ئەگەر بە مەمکە شیر دەخوات، دوای هەر ( ٦٠ بۆ ٩٠ ) مل، ئەگەر شیری دایک دەخوات، کاتێک لە لایەکی مەمک دەیگۆڕیت بۆ لایەکەی تر.

٢: دوای تەواوبوونی شیرەکە: پێویستە بۆ ماوەی ( ١٠ بۆ ١٥ ) خولەک بە ڕێکی بیگریت.

بشترین شێواز بۆ قرقێنە پێکردن:

١: لەسەر شان: منداڵەکە بخەرە سەرە شانت بە شێوەیەک چەناگەی لەسەر شانت بێت، بە دەستێکی ترت زۆر بە هێمنی لە پشتی بدە یان دەست بە پشتی دا بهێنە بۆ سەرەوە.

٢: لەسەر ڕان دانیشتن: منداڵەکە لەسەر ڕانت دابنێ، بە دەستێکت سنگ و چەناگەی بگرە ( ئگاداربە پەستان نەخەیتە سەر گەرووی) بە دەستەکەی ترت لە پشتی بدە.

٣: لەسەر سک ڕاکشان: منداڵەکە بە سکی دابنێ لەسەر ڕانت، دڵنیابەرەوە سەری لە جەستەت بەرزتر بێت پاشان لە پشتی بدە.

Related Posts

Recent Stories