زۆرجار دایکان دەڵێن: منداڵەکەم پێشتر باش بوو، بەڵام هەفتەیەکە شیری وەک پێشوتر ناوێت، ئەم حاڵەتە لە تەمەنی ( ٤ بۆ ٦ ) مانگیدا زۆر باوە.
هۆکارە سەرەکییەکان چین؟
١: ددان دەرهاتن: ئەمە باوترین هۆکارە لە تەمەنی ( ٥ ) مانگیدا پووکی منداڵ خەریکە ئامادە دەبێت بۆ ددان، ئەمەش دەبێتە هۆی هەوکردن و ئازار، بۆیە مژینی مەمکەشووشە ئازاری پێ دەگەیەنێت.
٢: گەشەی ژیری و ناسینی دەوروبەر: لەم تەمەنەدا منداڵ زۆر وریایە، هەر دەنگێک یان جووڵەیەک سەرنجی ڕادەکێشێت و وای لێدەکات شیرخواردنی بیربچێتەوە.
٣: هەوکردنی گوێ یان گەروو: هەندێک جار ئازارێکی کەم لە گوێ یان قوڕگیدا هەیە کە تەنها لە کاتی قوتدانی شیردا هەستی پێ دەکات.
٤: گۆڕینی جۆری شیرەکەی: ئەگەر بەم دواییانە جۆری شیرەکە یان تەنانەت سەری مەمکەشووشەکەت گۆڕیبێت ڕەنگە منداڵەکەت پێی ڕانەهاتبێت.

