١: بە زۆر مەمکی مەدەرێ: فشارکردن وا دەکات زیاتر لێی بترسێت.
٢: شیری لە مەمە پێ مەدە: چونکە تەمبەڵی دەکات و ئیتر سنگی تۆی ناوێت.
٣: دەستبەجێ لە شیری مەکەوە: ئەمە تەنها مانگرتنێکی کاتییە، نەک کاتی بڕینەوەی لە شیر بە یەکجاری.
٤: شیردۆش پشتگوێ مەخە: بۆ ئەوەی بڕی شیرەکەت کەم نەکات و وشک نەبێت.
٥: سترێس و گریان: دڵەڕاوکێی تۆ دەگوازرێتەوە بۆ ئەو، ئارام بە تا ئەویش ئارام ببێتەوە.
چارەسەر چییە؟
پەیوەندی پێست بە پێست زیاد بکە، لە کاتی خەواڵوویدا شیری پێ بدە، و فشار مەخەرە سەر منداڵەکەت و ئارامبە.

