بۆچی منداڵی ساوا کاتێک دەگرین فرمێسکیان نیە؟

لە دوو هەفتەی یەکەمدا هیچ ئارەقێک دەرنادات، منداڵانی تازە لەدایک بوو بە شێوەیەکی گشتی زۆر دەگرین، گریانەکەشیان هێمایەکە بۆ باری تەندروستیان یاخود داواکارییەک، بەڵام منداڵانی ساوا کاتێک دەگرین هیچ فرمێسکێکیا لە چاودا نایەتە خوارەوە

فرمێسک گرینگە بۆ پاراستنی چاو و هێشتنەوەی شێداری و تەڕی چاو، بەڵام منداڵی ساوا بە هیچ شێوەیەک لە کاتی گریاندا فرمێسکیان نییە بە تایبەت لە چەند هەفتەیەکی سەرەتای لە دایکبوونیاندا هۆکارەکەشی ئەوەیە منداڵی ساوا کاتێکی زۆری پێویستە بۆ کردنەوەو گەشەکردنی کەناڵەکانی ڕشتنی فرمێسک لە چاویدا

(سیگ تێمبەرلاین) پزیشکی منداڵان لە کالیفۆڕنیا دەڵێت: دوای ( ٣ تا ٤ ) هەفتە لە منداڵی ساوادا کەناڵەکانی ڕشتنی فرمێسک گەشە دەکەن هەر لەبەر ئەوەشە منداڵانی ساوا لە سەرەتای لەدایکبوونیان فرمێسکیان نییە.

لە لایەکی دیکەشەوە منداڵانی ساوا لە دوو هەفتەی یەکەمدا هیچ ئارەقێک دەرنادەن چونکە ئەو کەناڵانەی بەرپرسن لە دەردانی ئارەق لە منداڵی ساوادا گەشەی نەکردووە.

جەستە دوو گلاندە ڕژێن هەیە کە بەرپرسن لە دەردانی ئارەق، لە منداڵی ساوادا هەرچەندە هەردوو گلاندە رژێنەکە هەن بەڵام ئارەق دەرنادەن

لەبەر ئەوەیە پزیشکان ئامۆژگاری باوانیان دەکەن لە پلەیەکی گەرمای هاوسەنگدا رایانبگرن و لەگەڵ هەستکردن بە بەرزی پلەی گەرمی لەسی منداڵەکانیان و کەمبوونەوەی چالاکی دەست و پێیەکانیان پێویستە بە زوویی جلوبەرگی زۆر لەبەر منداڵەکانیان دابنێن و هەوای ژوورەکەیان بگۆڕن، هاوکات ڕێگە لە سەرمابوونی منداڵەکانیشیان بگرن.

Related Posts

Recent Stories