پێدانی ئاو بۆ منداڵی خوار تەمەن (٦) مانگ دەتوانێت مەترسیەکەی بگاتە گەشکە و کۆما و تێکچوونی مێشک، چونکە گورچیلەی منداڵ بە تەواوی گەشەی نەکردووە، دەبێتە هۆی کەمی سۆدێۆم لە لەشدا کە ئەمەش وادەکات خانەکانی مێشک هەڵبئاوسێت و ببێتە گەشکە، وە لە هەمان کاتدا دەبێتە هۆی کەمی کێشی منداڵ چونکە ئارەزووی شیر کەم دەکاتەوە وە وادەکات کەمترین بەهای خۆراکی وەربگرێت کە پێویستە بۆ گەشە، تەنها لە حاڵەتی دەگمەن کە منداڵ تووشی وشکبوونەوە یان نەکردنی میز بێت ئەوکات لە ژێر رێنمایی پزیشک بری ئاوی پێدەدرێت.

