بۆچی ئافرەتان لە دوای منداڵبوون توشی خەمۆکی دەبن؟

لەوانەیە ئافرەتان لەدوای منداڵبوون تووشی خەمۆکی ببن کە بە خەمۆکی دوای منداڵبوون (PPD) ناسراوە. بەهۆی تێکەڵەیەک لە هۆکارە بایۆلۆژی، سۆزداری و کۆمەڵایەتیەکان.لێرە هەندێک لە هۆکارە سەرەکیەکان دەخەینەڕوو:

١: گۆڕانی هۆڕمۆنەکان: لەدوای منداڵبوون ئاستی ئیسترۆجین و پرجسترۆن بە خێرایی دادەبەزێت. ئەم هۆڕمۆنانە کاریگەرییان لەسەر ماددە کیمیاییەکانی ڕێکخستنی باری دوروونی هەیە لە مێشکدا و گۆڕانکارییە لەناکاوەکەش دەبێتە هۆی خەمۆکی لە هەندێک لە خانماندا.

٢: هۆکاری سۆزداری:گرینگیدان بە منداڵی تازە لەدایکبوو وە گۆڕانی شێوە ژیانی پێشویان وە کەمبوونی خەوی دایک وادەکات هەست بە پەستانی دەروونی بکەن.

٣: هۆکارە کۆمەڵایەتی و ژینگەییەکان: نەبوونی یارمەتی لەلایەن هاوبەشی ژیان، خێزان یان هاوڕێکانەوە، مەترسی توشبوون بە خەمۆکی زیاد دەکات. خراپی پەیوەندی لەگەڵ هاوبەشی ژیانت وادەکات هەستی گۆشەگیری زیاتر بکات.

٤: مێژووی کێشەکانی تەندروستی دەروونی: ئەو ژنانەی کە مێژووی کەسی یان خێزانی خەمۆکی، دڵەڕاوکێ، یان زەبر و زەنگیان هەیە، ئەگەری زیاترە کە توشی(PPD)ببن.

٥:کێشەی سەختی لەدایکبوون یان تەندروستی:ئەزموونی لەدایکبوونی سەخت، لەدایکبوونی پێشوەختە، یان منداڵێکی توشبوو بە کێشەی تەندروستی دەتوانێت فشاری سۆزداری زیاتر بکات.

Related Posts

Recent Stories