١: هۆکارە بۆماوەییەکان هەندێک منداڵ بە هۆی ئەوەی لە خێزانێک لە دایک بووە کە هەمووان درەنگ ڕۆشتوون ئەوا دەگوازرێتەوە بۆ منداڵەکەشیان.
٢: پەیوەندی بە کەسایەتی منداڵەکەوە هەیە هەندێک منداڵ وریا ترن و زوو دەست بە ڕۆشتن دەکەن هەندێکی تر بەو شێوەیە نین.
٣: کێشی زۆری منداڵ وا دەکات هاوسەنگی منداڵ تێک بدات و درەنگ تر پێ بگرێت.
٤: ئەو کۆرپانەی کە زووتر لە کاتی خۆیان لە دایک بوون.
٥؛ ئەو منداڵانەی کە کاتێکی کەم لەسەر زەوین واتا زیاتر لە ناو عەرەبانەن درەنگ تر پێ دەگرن.
٦: حاڵەتە پزیشکیە دەگمەنەکان وەکو کێشە لە دەمارەکان.
( پێویستە سەردانی پزیشک بکەیت ئەگەر منداڵەکەت تاوەکو ( ١٨ ) مانگی بە پێ نەڕۆشت یان هەر دواکەوتنێکی تری گەشەی هەبوو)

