١: هاوارکردن بەسەر منداڵەکەت هەڵسوکەوتی خراپ چارەسەر ناکات، بەڵکو زیاتر هانیان دەدات، ئەو منداڵانەی کە هاواریان لەسەر دەکرێت واز لە گوێگرتن دەهێنن چونکە هەست بە زەبر و زەنگ دەکەن.
٢: هاوارکردن منداڵ توشی فشار، دڵەڕاوکێ دەکات پەیوەندی لەگەڵت لاواز دەبێت، وا دەکات سەرپێچی زیاتر بکات نەک کەمتر.
٣: لە ڕاستیدا تۆ ناتوانیت بە تەواوی کۆنترۆڵی منداڵەکەت بکەیت، بەڵام دەتوانیت ژینگەیەکی گونجاوی بۆ دابین بکەیت، وە چاوەڕوانی ئەو ڕەفتارانە بکەیت کە هەموو منداڵێک لەو تەمەنەدا ئەنجامی دەدات.
٤: خراپی ڕەفتار بەو مانایە نیە کە منداڵەکەت دەیەوێت دڵتەنگت بکات، دەبێت لە خۆت بپرسیت ئایا لە ئێستادا پێویستیان بە چییە؟ ، چۆن بتوانم بە نەرم و نیانی ڕێنماییان بکەم.
٥: هەوڵبدە بە نەرمی وە بە ڕوونی قسەیان لەگەڵ بکەیت.
٦: هەوڵبدە کاتی تایبەتیان بۆ دابنێیت لە ڕۆژەکەت، نانخواردنی تایبەت بێت یاخود چونە پارک بێت لەگەڵیان، زۆر جار منداڵان هەڵسوکەوتی خراپ دەکەن بۆ ئەوەی سەرنجت بکەوێتە سەریان و کاتیان پێ ببەخشیت.