١: چاکبوونەوەی تۆ کاتێکی زیاتری پێویستە وەک لە کەسێک کە بە سروشتی منداڵی دەبێت ئەمە پەیوەندی بە تۆوە نیە بەڵکو خودی پڕۆسەکە بەم شێوەیە و کاتی پێویستە.
٢: دروستبوونی شیر لە سینگت لەوانەیە تۆزێک دوا بکەوێت و شیر پێدانی سروشتی رەنگە بۆتۆ قوڕستر بێت.
٣: هەر شتێک کە قوڕستر بوو لە منداڵەکەت هەڵیمەگرە چونکە زیان بە نەشتەرگەریەکەت دەگەیەنێت.
٤: جوڵەی هێواش و لەسەر خۆ یارمەتیت دەدات بۆ ئەوەی زووتر چاک ببیتەوە و هەرگیز خۆت ماندوو مەکە.

