ئەو دایکەی توڕەیە لەگەڵ منداڵەکەی ئایا منداڵەکەی چۆن دەردەچێت؟

ئەو دایکانەی کە زۆربەی کاتەکانیان لەگەڵ منداڵەکانیان بە توڕەیی مامەڵە دەکەن، بەتایبەت ئەگەر توڕەییەکی توند بێت ئەوا کاریگەریەکی قووڵ و خراپ لەسەر منداڵ جێ دەهێڵێت. لە ڕووی سۆزداری، کۆمەڵایەتی، دەروونیەوە.

١: کاریگەری سۆزداری: توڕەیی بەرامبەر بە منداڵ وا دەکات لە گەورەبوون هەست بکات کە شایەنی شتی باش نیە یاخود شایەنی خۆشەویستی نیە.یاخود توشی دڵەڕاوکێ و ترس دەبن. ترسیان بۆ دروست دەبێ لەوەی هەڵەیەک ئەنجام بدەن. وە وا لە منداڵان دەکات فێری توڕەبوونی ناتەندروست ببن.

٢: دەرەنجامی دەروونی: تێکچوونی سیستەمی سۆزداری لەوانە کێشەیان بۆ دروست ببێت لە دەربڕینی هەستەکانیان وەک: بێزاری، دڵتەنگی، یاخود نائومێدی. یاخود بەشێک لە منداڵان دەبنە سەرپێچکار، بەشێکی تر لە ڕووی سۆزداریەوە داخراو دەبن.

٣: کاریگەری کۆمەڵایەتی: درووستبوونی کێشە لە هاوڕێێەتی کردن، ئەگەر منداڵان لە ماڵەوە هەست بە ئاسایش نەکەن ئەوا کاریگەری دەکاتە سەر پەیوەندیەکانیان، قوڕس دەبێت بۆیان پەیوەندی دروست بکەن وە متمانە بکەن. وە بەشێکی زۆری ئەو منداڵانەی کە توشی توڕەیی دەبن توڕەییەکەیان لە قوتابخانە یاخود لەگەڵ هاوتەمەنەکانی خۆیان نمایش دەکەن.

چی یارمەتیدەرە:

داوای لێبوردن و ڕوونکردنەوە:ئەو دایکەی کە دان بە توڕەیی خۆیدا دەنێت فێرە منداڵەکەی دەکات کە بتوانێت بە شێوەیەکی ڕاست مامەڵە لەگەڵ لایەنی سۆزدای خۆیدا بکات.

بەرجەستەکردنی ڕەفتارێکی ئارام: منداڵان لە دایک و باوکیانەوە فێری کۆنترۆڵکردنی لایەنی سۆزداری خۆیان دەبن و فێر دەبن کە چۆن مامەڵەی تەندروست لەگەڵ ئەم لایەنەیاندا بکەن.

Related Posts

Recent Stories