بێگوومان نەخێر لە دوای منداڵ بوون ڕاستەوخۆ سک ناگەڕێتەوە باری ئاسایی خۆی ئەمە بێرۆکەیەکی هەڵەیە لە نێو خانماندا قەبارەی منداڵدان ڕاستەوخۆ وەکو پێشوتری لێ نایەتەوە بەڵکو وردە وردە ماسولکە کشاوەکانی کاتی سکپڕی دەچنەوە باری ئاسایی پێشوی خۆیان، بۆیە ئامۆژگاری خانمان دەکەین کە نیگەران نەبن لەوەی سکیان هەر وەکو کاتی سک پڕی دەردەکەوێت، بە پەێی کات ئەم هەڵئاوساویە نامێنێت و جەستە دەگەڕێتەوە باری ئاسایی خۆی.

