ئایا شیری قوتو بۆ منداڵ خراپە؟

شیری قوتو ( شیری وشک ) خراپ نییە، بەڵام هیچ کات ناگاتە کوالێتی و سوودی شیری دایک

لێرە بە وردی باسی لایەنە باش و خراپەکانی دەکەین بۆ ئەوەی باشترین بڕیار بۆ منداڵەکەت بدەیت:

بۆچی شیری دایک باشترە؟ شیری دایک تەنها خۆراک نییە، بەڵکو بەرگرییەکی سروشتیە

١: دژە تەنی تێدایە: منداڵ لە نەخۆشی و هەوکردن دەپارێزێت.

٢: هەرسکردنی ئاسانە: گەدەی مندڵ زۆر بە ئاسانی وەریدەگرێت.

٣: پەیوەندی سۆزداری: پەیوەندی نێوان دایک و کۆرپە بەهێز دەکات.

کەی پەنا بۆ شیری قوتو بەرین؟

شیری قوتو لە تاقیگەکاندا وا دروست کراوە کە لە شیری دایک بچێت و هەموو ڤیتامین و کانزاکانی تێدایە. بۆیە لەم حاڵەتەدا بەکاردێت:

١: کاتێک شیری دایک بەشی منداڵەکە ناکات یان دایکەکە نەخۆشیەکی دیاریکراوی هەبێت.

٢: کاتێک دایکەکە دەچێتە سەر کارو ناتوانێت بەردەوام شیر بدات.

٣: بۆ ئەو منداڵانەی کە کێشیان زۆر کەمە و پێویستیان بە پاڵپشتیە.

لایەنە نەرێنیەکانی شیری قوتو:

ئەگەر بەراوردی بکەین بە شیری دایک ئەم کێشانەی هەیە:

١: نەبونی دژە تەن: شیری قوتو ناتوانێت وەک شیری دایک بەرگری دروست بکات دژی ڤایرۆس.

٢: کێشەی هەرس: زۆرجار دەبێتە هۆی قەبزی یان غازات لە گەدەی منداڵەکەتدا.

٣: تێچووی دارایی: پێویستی بە بودجەی بەردەوام هەیە.

٤: مەترسی پاکو خاوێنی: ئەگەر مەمکە شووشەکە بە باشی نەکوڵێنرێت یان ئاوەکە پاک نەبێت مەترسی سک چوون و ڕشانەوە زیاد دەکات.

چەند ئامۆژگارییەک:

١: هەرگیز شیری ( مانگا ) خاو مەدە بە منداڵەکەت تا تەمەنی نەبێت بە یەک ساڵ چونکە گەدەیبەرگەی ناگرێت.

٢: ڕاوێژ بە پزیشک بکە پێش ئەوەی جۆری شیرەکە بگۆریت، دڵنیابە کە بۆ کێش و تەندروستی منداڵەکە گونجاوە.

٣: پابەندبە بە ڕێنماییەکان بڕی ئاو و شیرەکە ڕێک وەک ئەوەی لەسەر قوتوەکە نوسراوە تێکەڵ بکە.

Related Posts

Recent Stories