بەڵێ بەستنی قاچی کۆرپەلە زیانی بۆ کۆرپەلەکە هەیە زیانەکانیش بریتین لە:
١: ماسولکەکانی قاچی لاواز دەکات بەهۆی بەستنەوەی منداڵ ناتوانێت قاچەکانی بجوولێنێت بەو هۆیەوە دەبێتە هۆی لاوازی قاچەکانی.
٢: بەهۆی توندی بەستنی قاچەکانی وا دەکات گەشەی قاچەکانی ڕابوەستێت.
٣: منداڵ ناتوانێت غازاتی سکی بەتاڵ بکات چونکە قاچەکانی بە توندی بەستراون ناتوانێ غازاتەکەی بۆ خوارەوە پاڵ پێوەنێت.
٤: ئەگەر منداڵەکە کێشەیەکی زگماگی هەبوو لە قاچەکانی ئەوا وای لێدەکات بەرەو خراپتری ببات.

