ئایا ئاسیاییە منداڵ بوەستێنم بەر لە کاتی ڕۆیشتنی خۆی؟

بەڵێ زۆر ئاسییە، دایکی ئازیزی کاتێک دەبینی منداڵەکەت قاچی توند دەکات و حەز دەکات باز بدات، مەترسە! ئەوە نیشانەی ئەوەیە کە منداڵەکەت گەشەیەکی تەندروستی هەیە.

بۆچی ڕاگرتنی منداڵ و یارمەتیدانی تەندروستە؟

١. گەشەی دەمار: مێشک فێری هەستی بەرکەوتنی پێیەکانی بە زەوی دەبێت.

٢. هێزی جەستە: ماسولکەکانی پشت و قاچ ئامادە دەکات بۆ قۆناغی دانیشتن و گاگۆڵە.

٣. چێژ وەرگرتن: منداڵ لەو تەمەندا بە شێوەیەکی جیاواز جیهان دەبینن و بینین و کردنی شتی نوێ دڵخۆشیان دەکات.

بەڵام ئاگاداری ئەم دوو خاڵە بن:

عارەبانەی منداڵ: گەورەترین دوژمنی گەشەی سروشتییە، ماسولکەکانی تەمبەڵ دەکات و زۆر مەترسیدارە.
یارمەتیدانی منداڵ: پێویستە خۆت بنباڵیان بگریت و نەهێڵیت هەموو کێشی جەستەی بکەوێتە سەر قاچەکانی.

Related Posts

Recent Stories