ئازاری پشت و دووگیانی!

زۆرێک لە خانمان لە کاتی دووگیانی توشی ئازاری پشت دەبن ئەمەش نیشانەیەکی ئاساییە لە خانمانی دووگیاندا.

هۆکاری پشت ئێشەکە چییە؟

١: هۆڕمۆنێکی زۆر دەڕژێت کە لەو کاتەدا دەبێت بە خاووبوونەوەی جومگەکان و هەروەها ماسولکەکان کە پشت بێقوەت دەکات.

٢: قوڕسی دایکەکە هەم کێشی زیاد دەکات وە لە هەمان کات ئەم کێشە لە ناوەراستی لەشی کۆ دەبێتەوە.

چی بکەین بۆ ئەوەی لە کاتی دووگیانیدا ئازارمان کەم ببێتەوە؟

١: خەوتنێکی تەندروست کە باشتر وایە ئافرەتی دووگیان لەسەر لا بخەوێت.

٢: ئەژنۆکانت لە کاتی خەودا بنوشتێنەوە.

٣:سەرینێک بخە نێوان هەردوو ڕانەکانتەوە.

٤: هەروەها بزانە کە چ جۆرە پێڵاوێک لە پێ دەکەیت ( پێڵاوی فلات بۆ ئافرەتی دووگیان باش نییە لە هەمان کاتدا پێڵاوی بەرزیش باش نییە دەبێت شتێکی مامناوەند لە پێبکات وە پێویستە پێڵاوەکەی کوشنێکی باشی هەبێت بۆ ئەوەی بتوانێت ئەو قورساییەی کە دەکەوێتە سەری هەڵیبگرێت و نەبێتە هۆی قاچ ئێشەو پشت ئێشە).

Related Posts

Recent Stories