کەمی فۆلیک ئەسید کاریگەریەکی جدی هەیە لەسەر دایک و کۆرپەلە!
بۆ کۆرپەلە:
١: دروستبوونی کەم و کوڕی لە بۆڕی دەمار و مەترسی لە کەم و کوڕی لەدایک بوون لە مێشک و بڕبڕەی پشت.
٢: گەشەی ناتەواوەتی مێشک
٣: کێشی کەمی لەدایک بوون کە ڕەنگە کۆرپەلە لە کێشی ئاسایی بچووکتر بێت ئەمەش وا دەکات کێشەی تەندروستی بۆ دروست بکات.
٤: لە دایکبوونی پێشوەختە کەمی ترشی فۆلیک ئەسید دەبێتە هۆی زیادبوونی ئەگەری لەدایکبوونی پێشوەختەی منداڵ.
٥: دواکەوتنی گەشەکردن کەمی فۆلیک ئەسید وادەکات کاریگەری لەسەر مێشکی منداڵەکەت هەبێت کە دواتر دەبێتە هۆی کێشەی فێربوون.
بۆ دایکان:
١: کەمخوێنی: فۆلیک ئەسید زۆر پێویستە بۆ دروستکردنی خڕۆکە سوورەکانی خوێن بە شێوەیەکی تەندروست. کەمی دەبێتە هۆی ماندویەتی و لاوازی و هەناسە تەنگی.
٢: زیادبوونی ئەگەری لەبارچوون: کەمی ئاستی فۆلیت پیوەندی بە مەترسی زیاتری لەدەستدانی دووگیانیەوە هەیە.
٣: دروستبوونی ئاڵۆزی لە کاتی دووگیانی وەکو بەرزی پەستانی خوێن و فشاری ئەندامەکان و خراپی کارکردنی منداڵدان.

