کۆمەڵێک نهێنی لەسەر کۆرپەلەکەت بزانە!

١: هەستی بیستن: ( هەستی بیستن لە ١٨ هەفتەییەوە دەستپێدەکات) دەتوانێت گوێی لە دڵی دایک دەنگی گەدە، وە لە هەمووی گرینگ تر گوێی لە قسەکردنی دایکەکە بێت، قسەکردن و گۆرانی گوتن بۆ کۆرپەلە پەیوەندی لەگەڵ دایکەکە بەهێزدەکات.

٢: هەستی تامکردن: ( هەستی تامکردن لە ٢٤ هەفتەییەوە دەستپێدەکات) لە ڕێگەی ئاوی منداڵدانەوە کۆرپەلە دەتوانێت تامی ئەو خواردنانە بکات کە دایکەکە دەیخوات، خوادن هەمەجۆر یارمەتی دەدات بۆ ئامادەبوون بۆ تامی جیاواز.

٣: هەستی بینین: ( هەستی بینین لە ٢٨ هەفتەییەوە دەستپێدەکات) دەتوانێت چاوەکانی بکاتەوە و دایبخات ئەگەر ڕووناکیەکی بەهێز بەر سک بکەوێت لەوانەیە بجوڵێت یان ڕووی وەربگێڕێت، جیاوازی نێوان ڕووناکی و تاریکی دەکات.

٤: هەستی بەرکەوتن: ( هەستی بەرکەوتن زۆر زوو گەشە دەکات) هەست بە گەرمی و جووڵە دەکات کاتێک دەست بە سکت دا دەهێنیت، لەوانەیە وەڵامت بداتەوە بە جووڵە، ئەمە یەکەمین شێوازی گفتوگۆی کۆرپەلەیە.

Related Posts

Recent Stories