دایکی نێرجسی بە زۆری پێداویستی و هەست و وێنەی خۆی دەخاتە سەروو پێداویستیەکانی منداڵەکەیەوە، ئەمەش وادەکات کاریگەری لەسەر چۆنیەتی هەستکردن و گەشەکردنی منداڵەکە هەبێت.
کۆمەڵێک لەو ڕەفتارانەی کە دایکی نێرجسی ئەنجامی دەدات ئەمانەن:
١: هەموو شتێک لە بارەی ئەوەوەیە: پێویستی بە سەرنج و ستایشە تەنانەت کاتێک منداڵەکە پێویستی بە پیشتیوانی هەیە، لەوانەیە دۆخەکە لەبارەی خۆیەوە بخاتەڕوو.
٢: نەبوونی پاڵپشتی سۆزداری: لەوانەیە هەستەکانی منداڵەکەی پشتگوێ بخات یان ڕەتی بکاتەوە، ئەگەر منداڵەکە دڵتەنگ بوو یان ترساو، لەوانەیە بلێت ( تۆ زیادەڕۆیی دەکەیت لە کاردانەوە ).
٣: کۆنتڕۆلکردنی ڕەفتار: دایکی نێرجسی لەوانەیە هەوڵبدات هاوڕێ، بەرژەوەندی، یان داهاتووی منداڵەکەی کۆنترۆڵ بکات بۆ ئەوەی منداڵەکە کۆنترۆڵ بکات.
٤: خۆسەویستی مەرجدار: خۆشەویستی و پەسەندکردن لەوانەیە پەیوەست بێت بە سەرکەوتن، گوێڕایەڵی، یان ڕەفتاری منداڵەکە، منداڵەکە کاتێک هەست بە خۆشەویستی دەکات کە ڕۆڵی دایکەکە جوان دیار بکات.
٥: تاوانبارکردنی منداڵ: ئەگەر شتێکی هەڵە ڕوویدا لە بڕی ئەوەی بەرپرسیاریەتی لە ئەستۆ بگرێت، منداڵەکە تاوانبار دەکات.
٦: ڕکابەرایەتیکردن لەگەڵ منداڵ: لەوانەیە هەندێکجار هەست بە ئیرەیی بکات بە دەستکەوتەکانی یان دەرکەوتنی منداڵەکەی، لەوانەیە ڕەخنەی لێبگرێت و تێکی بدات.
٧: کۆنترۆڵکردن لە ڕێگەی هەستەوە: لەوانەیە تاوانباری، شەرم یاخود فشاری سۆزداری بەکاربهێنن بۆ ئەوەی منداڵەکە ئەو کارە بکات کە خۆی دەیەوێت.

