بێگومان بەرپرسیاریەتی قوتابخانە بەرپرسیاریەتیەکی گەورەیە وە گرینگە. منداڵ تا ئەوکاتەی کە گەورە دەبێت و خۆی دەتوانێت بەرپرسیارەتی قوتابخانە هەڵبگرێت لەسەر دایک و باوک پێویستە کە یارمەتیەکی تەواوەتی پێشکەش بە منداڵەکانیان بکەن وە هاوکاریان بن لە ئاسان کردنی ئەرکی ماڵەوەیان وە ڕوونکردنەوەی بابەتەکان وە هاندانی منداڵەکانیان لە گرینگی دان بە خوێندن و ئەرکەرکانیان وە ڕەخساندنی کەشێکی گونجاو بۆیان. بێگومان یارمەتیدانی دایک و باوکان نابێت بەو ڕادەیە بێت کە منداڵ لاسار بکا لە کردنی ئەرکەکانیان یاخود هەموو بەرپرسیارەتیەکە دایک و باوک هەڵیبگرێت دەبێت هاوسەنگی بە ڕێژەیەکی بەرچاو بپارێزرێت.
لێرە هەندێک ڕێگا دەخەینەڕوو کە دایک و باوک دەتوانن یارمەتی منداڵەکەیان بدەن بۆ سەرکەوتن لە قوتابخانە:
دانانی ڕۆتینێک: کاتێکی دیاریکراو کە منداڵ پێی ئاسودەبێت بۆ کردنی ئەرکەکانی ماڵەوە وە خواردن و خەوتنی.
گرینگی دان بە خوێندن لە ماڵەوە : چ خوێندنەوە بۆ خۆشی بێت یاخود ئەرکەکانی قوتابخانەی. گرینگ ئەوەیە کە کات بۆ خوێندنەوە دابنرێت لە ماڵەوە.
دابێنکردنی ژینگەی لەبار: گرینگە دایک و باوک ژینگەیەکی لەبار و ئارام و بێ سەرقاڵکردن بۆ منداڵەکانیان دابین بکەن.
هەمیشە پشتگیری منداڵەکەت بکە : گرینگی بەو هەوڵانەش بدە کە دەیدات نەک تەنها سەرکەوتنەکانی کە بە دەستی دەهێنێت.
گرینگی بە خەو و خۆراکی منداڵەکەت بدە : هەمیشە دڵنیاببەوە لەوەی منداڵەکەت خۆراکی تەندروستە وە خەوێکی تەندروستی هەیە.
پەروەردەکردنی خۆڕاگری: پێویستە منداڵەکەت فێری ئەوە بکەیت کە ئاساییە کە شکست بهێنیت وە فێری بکە خۆڕاگر بێت بەرامبەر بە شکستەکانی بەڵام دەبێت فێر بێت کە هەرچەندە شکست بهێنێت دەبێت هەمیشە بەردەوام بێت لە هەوڵدان.