١: پێستت بە شێداری بهێڵەوە: ڕۆژانە زەیتی سروشتی وەکو زەیتی زەیتون، زەیتی گوێز هیندی، یاخود کرێمی شێدارکەرەوە بەکاربهێنە بۆ ئەوەی پێستت بە نەرمی و لاستیکی بمێنێتەوە.
٢: ئاوی زۆر بخۆرەوە: پێستی ئاودار زیاتر لاستیکییەو ئەگەری دروستبوونی هێلی کەمترە.
٣: خواردنی ئەو خۆراکانەی دەوڵەمەندن بە ڤیتامین: ئەو خۆراکانەی ڤیتامین ( C,E ) یان تێدایە یارمەتی لاستیکی پێست دەدەن، وەک پڕتەقاڵ و ئەڤۆگادۆ و بادەم.
٤: کۆنترۆڵکردنی زیادبوونی کێش: زیادبوونی تەندروستی و وردە وردە لە کاتی دووگیانیدا یارمەتی کەمکردنەوەی کشانی پێست دەدات.
٥: مەساجکردن بە نەرمی: مەساجکردنی سک بە زەیت یان کرێم ڕۆشتنی خوێن و نەرمی پێست باشتر دەکات.
ئامۆژگاری: لە سەرەتای دووگیانیدا دەست بە شێدارکردنەوە بکە نەک دوای دەرکەوتنی هێل لەسەر پێستت.

