چۆن چارەسەری قژ هەڵوەرینی دوای منداڵبوون بکەین؟

قژ هەڵوەرینی دوای منداڵبوون زۆر باوە بە زۆری ( ٢ بۆ ٤ ) مانگ دوای منداڵبوون دەست پێدەکات، بەڵام ئەم هەڵوەرینە کاتیە و زۆر جار لە ( ٦ بۆ ١٢ ) مانگدا دەگەڕێتەوە باری ئاسایی خۆی.

لێرە باس لەوە دەکەین چۆن یارمەتی کەمکردنەوە و چارەسەرکردنی قژ هەڵوەرینەکە بکەین؟

١: پشکنینی خۆراکی خۆت بکە: لە دوای لەدایک بوون جەستەت پێویستی بە کات هەیە بۆ چاککبوونەوە، کەمی ماددە خۆراکیەکان هەلوەرینی قژ خراپتر دەکات.

ماددە خۆراکییە یارمەتیدەرەکان کامانەن؟

١: ئاسن ( کەمی ئاسن لە دوای منداڵبوون زۆر باوە و دەبێتە هۆی تەنکبوونەوەی قژ)

٢: پڕۆتین

٣: ڤیتامین D

٤:زینک

٥: ئۆمێگا ٣

٢: بەردەوامبە لە خواردنی ڤیتامینەکانی پێش لەدایک بوون: زۆر جار پزیشکان پێشنیاری خواردنی ڤیتامینەکان دەکەن بۆ ماوەی ٣ بۆ ٦ مانگ دوای منداڵبوون بۆ پشتگیریکردن لە چاکبوونەوە و گەشەی قژ.

٣: نەرم و نیان بە لەگەڵ قژت: دووربکەوە لەو شتانەی کە دەبنە هۆی شکاندنی قژەکە، سانەی ددان گەورە بەکاربهێنە، کەمتر قژەکەت ستایل بکە و با دوور بێت لە گەرمی زۆر، دووربکەوە لە چارەسەرە کیمیاییەکان بۆی.

٤: بەکارهەنانی شامپۆ و سیڕۆمی بەهێزکەر

٥: کەمکردنەوەی فشار و باشترکردنی خەوت

Related Posts

Recent Stories