چۆن خانمان دوای منداڵبوون کێشی لەشیان دابەزێنن؟

دابەزاندنی کێشی لەش لە دوای منداڵبوون پێویستە خاو و تەندروست بێت بە تایبەت ئەگەر دایکەکە شیری خۆی بدات بە منداڵەکەی، بۆیە لێرە چەند ڕێنماییەک دەخەینە ڕوو:

١: کات بدە بە جەستەت: لایەنی کەم ٦ هەفتە چاوەڕێ بکە تاوەکو ڕەزامەندی پزیشکەکەت وەر دەگری لە بیرت بێت جەستەت پێویستی بە کاتە تاوەکو چاک دەبێتەوە.
٢: خواردنی ژەمە هاوسەنگەکان: گرینگیدان بە پڕۆتین( هێلکە، مریشک ماست )
ڕیشاڵ ( سەوزە، میوە )
دووربکەوە لە ڕێجیمە توندەکان بە تایبەت ئەگەر شیری خۆت دەدەیت بە منداڵەکەت
٣: ئاوی زۆر بخۆرەوە بۆ مانەوەی جەستەت بە شێداری.
٤: دەستپێکردنی وەرزشی نەرم: دەست پێ بکە بە ڕۆشتن بە پێ ( ٢٠ بۆ ٣٠ ) خولەک لە ڕۆژێک
وردە وردە ڕاهێنانەکان زیاد بکە.
٥: شیرپێدان ڕەنگە یارمەتیدەربێت، ڕەنگە بۆ هەندێک لە خانمان وا بکات کالۆری زیاتر بسوتێنن.
٦: خەوتن لە کاتی خۆیدا: کەم خەوی هۆرمۆنەکانی برسێتی زیاد دەکات و دابەزاندنی کێش خاو دەکاتەوە.

Related Posts

Recent Stories