١: پێویستە ( ٧ بۆ ١٠ ) ڕۆژ چاوەڕێ بکەیت لە دوای درەنگکەوتنی سوڕی مانگانە.
٢: ئەو تێستانەی لە ماڵەوە دەکرێت باشترین کات لە بایانیاندا بیکەیت بەهۆی چڕبونەوەی هۆڕمۆنی Hcg لە ناو میزی بەیانیاندا.
٣: هەروەها دەبێت ئەوە بزانیت کە تێستی دووگیانی لە خوێن وردترە بە بەراورد بە تێستی دووگیانی لە میزدا.
نیشانە باوەکانی دووگیانی:
١: بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەش
٢: دروستبوونی ئازار لە مەمکەکان
٣: نەمانی سوڕی مانگانە
٤: بێتاقەتی
٥: زۆر میزکردن
٦: هێڵنج و ڕشانەوە