٦ نیشانە دەریدەخات منداڵە تازە لەدایک بووەکەت بە شێوەیەکی ئاسایی گەشە دەکات

1:زیادبوونی کێشی مندالەکەت بە شێوەیەکی بەردەوام: بە شێوەیەکی ئاسایی کۆرپە لە چەند ڕۆژی یەکەمدا کەمێک کێشی لەشی دادەبەزێت بەڵام لە ماوەی دوو هەفتەی داهاتوویدا کێشی جەستەی بەدەست دەهێنێتەوە.

2:زیادکردنی ئارەزووی خواردن: واتا کۆرپە لەگەڵ گەوربوونی ئارەزووی خواردنی زیاد دەکات وە ئاماژەی برسێتی زیاتر دەردەبڕێ بە بەراورد بە سەرەتاکانی لەدایک بوونی وەکو گریان یاخود مژینی دەستەکانی.

3:گەشەکرنی باڵا کۆرپە: گەر بە شێوەیەکی ئاسایی گەشە بکات دایکان هەفتانە هەست بە گەشەکردنیان دەکەن بەڵام پزیشکان مانگانە بەدواداچوون بۆ گەشەی منداڵ دەکەن بۆ ئەوەی وێنەیەکی ڕوونتر لە گەشەکردنیان هەبێت.

4:ماوەی چالاک و ئاگادارکردنەوە: منداڵانی تازە لە دایک بوو زۆر دەخەون بەڵام ماوەیەکیان هەیە کە تێیدا زۆر تێبینی دەوروبەریان دەکەن و وەڵامیان بۆ دەنگەکانی دەورووبەریان دەبێت. لە دوای یەک مانگی پێویستە منداڵان زیاتر دەست بکەن بە تێبینیکردنی شتەکانی دەوروبەریان.

5:زیادبوونی گۆڕینی دایبی منداڵەکەت: لەگەڵ گەشەکردنی منداڵ بە بۆنەی زیادبوونی ئارەزووی خواردنی وە زیادبوونی چالاکی جەستەیی زووتر لە جاران پێویست دەکات دایبی منداڵەکەت بگۆڕی.

6:زیادبوونی هێزی ماسولکەکانی: کۆرپەلە ماسولکەکانی بەهێز دەبێت دەست و قاچەکانی زۆر دەجوڵێنێ بە خێرایی لە دوای یەک مانگی هەوڵی بەرزکردنەوەی سەری دەدات.

Related Posts

Recent Stories