١: خۆشەویستی: دەربڕینی خۆشەویستی و خۆشەویستی بێ مەرج و ئامادەبوونت بە دڵ و بە گیان بۆ منداڵەکەت کە پێویستی بە تۆیە ( هاوسەنگ بە نە زۆر نە کەم).
٢: سەربەخۆیی و ئازادی: ڕێگە بدە منداڵەکەت لە بڕیارە ئاسانەکانی ژیان ڕای خۆی دەرببڕێت، فشاری زۆر مەخە سەر ڕەفتارەکانی و بڕیارەکانی.
٣: قسەکردن: ڕێگە بدە ڕای خۆی دەرببڕێت وە قسە بکات ( مەرج نییە تۆ بە قسەی بکەیت) بەڵام گرینگە ڕێز لە ڕاو بۆچونەکانی بگریت.
٤: یاریکردن: ڕێگە بدە یاریکردن بێ مەبەست و بێ ئامانج بێت، ئەو کاتەی یاری دەکات لێی تێک مەدە با چێژ لە کاتەکە وەربگرێت، چێژ و خۆشی یەکێکە لە بناغەی دەرووندروستی.
٥: سنووری هاوسەنگ: ئەمە گرینگترین خاڵە سنووری هاوسەنگ یاسای جێگیر و ڕوون و ئاسان بەردەوامبوونی یاساکان بە یەکسانی بۆ هەمووان.

