١: کات بەسەر بردنێکی زۆر بە ئامێرە ئەلیکترۆنیەکان: منداڵان کاتێک کاتێکی زۆر بەسەر دەبەن بە دیار تەلەڤیزیۆن و ئامێرە ئەلیکترۆنیەکان وا دەکات تێکەڵبوونیان لەگەڵ کۆمەڵگە کەم ببێتەوە. ئەمەش وا دەکات لە قسەکردن دوا بکەون.
٢: گفتوگۆنەکردن لەگەڵ منداڵەکەت: تەرخان نەکردنی کاتێکی گونجاو و قسەنەکردن لەگەڵی و نەخوێندنەوەی چیرۆک بۆی وادەکات منداڵەکەت درەنگ بکەوێ لە قسەکردن.
٣: بە خێرایی قسەکردن لەگەڵ منداڵ: خێرایی قسەکردن لەگەڵ منداڵەکەت وا دەکات منداڵەکەت بە قورسی لە وشەکان تێ بگات وە ناتوانێت لاساییت بکاتەوە ئەمەش وای لێدەکات دوابکەوێت لە قسەکردن.
٤: بەراوردکردنی منداڵەکەت بە هاوتەمەنەکانی: پەستان خستنەسەر منداڵەکەت وە بەراوردکردنی بە هاوتەمەنەکانی خۆی ئەمە وای لێدەکات هەست بە نامۆیی بکات وە کەمبوونی هەستی باوەڕبەخۆبوون، ئەمەش پێچەوانە دەبێتەوە کاریگەریەکی خراپ دەکاتە سەر قسەکردنی.
٥: گرینگی نەدان بە کێشەکانی قسەکردن: کاتێک منداڵ کێشەی هەیە لە دەربڕین یاخود ناتوانێت پیتەکان بەجوانی دەرببڕێت پێویستە زوو چارەسەری ئەو کێشانە بکەیت. چونکە لەگەڵ گەورەبوون قورستر دەتوانی چارەسەری کەشەکانیان بکەیت.
٦: بەکارهێنانی چەند زمانێکی جیاواز بە شێوازێکی ناڕێک: قسەکردن لەگەڵ منداڵەکەت بە زمانی جۆراو جۆر، وا لە منداڵەکەت دەکات توشی سەرلێشێواوی ببێت لە قسەکردن وە نەتوانێ بە شێوازێکی دروست هیچ کامیان دەرببڕێت.
٧: پەستان خستنە سەر منداڵ بۆ قسەکردن: ناچارکردنی منداڵ بۆ قسەکردن وای لێدەکات هەست بە فشار بکات. ئەمەش وای لێدەکات دوابکەوێت لە دەربڕین.
٨: کەمی تێکەڵبوونی کۆمەڵایەتی: کەمی یاریکردن لەگەڵ منداڵان وە کەمی بەشداریکردن لە چالاکیە کۆمەڵایەتیەکان. وا لە منداڵان دەکات چانسی فێربوون و تەرکیزکردن و لاسایکردنەوەیان کەمببێتەوە.
٩: گوێنەگرتن بە تەرکیزەوە لە منداڵەکەت: پشتگوێخستنی دەربڕینەکانی منداڵەکەت وە ڕاستنەکردنەوەی هەڵەکان وا لە منداڵان دەکات پەرۆشی بۆ قسەکردن وە حەزی بۆ بەرەوپێشچوونی قسەکردن کەم بکات.