هۆڕمۆنی تێستێستیڕۆن=هۆڕمۆنی نێرینە
لە هەردوو ڕەگەزدا هەیە بەڵام لە خانماندا بە رێژەیەکی کەم وە لە پیاواندا زیاترە بەڵام کاتێک لە خانماندا ئەم هۆڕمۆنە ڕێژەکەی لە ئاستی خۆی بەرز بۆیەوە ئەوا ئەم خانمە تووشی ئەم نیشانانە دەبێت:
١: زیادبوونی مووی ڕەش و ڕەق لە چەناگە و ڕوومەتەکان و ژێرمل و سەرووی ناوک و سەرسنگ و نێوان ڕانەکان
٢: تووڕەبوون و مەزاجی بوونی زۆر
٣: زیادبوونی کێش بە تایبەت ورگ و کەمەر
٤: قژ ڕووتانەوە و هەڵوەرینی زۆر لە پێشەوەی سەر
٥:زیادبوونی چەوری پێست دروستبوونی زیپکەی گەورە و بە ئازار لە چەناگە و ڕوومەتەکان.
٦: کێشەی دووگیان نەبوون
٧: نارێکی سووڕی مانگانە و سوڕی بە ئازاری زۆر و ناڕەحەتی

