١: لە باوکییەوە فێر دەبێت چۆن لەگەڵ خەڵکی قسە بکات بە ڕێزوە یاخود بە ناشرینیەوە.
٢: لە باوکییەوە فێر دەبێت کە بەرپرسیاری ڕەفتارەکانی هەڵبگرێت یاخود هەمیشە بە دوای کەسێک و شتێک بگەڕێ بیکات بە هۆکار.
٣: لە باوکییەوە فێر دەبێت کاتێک توڕە بوو هاوار بکات یان بە ئارامی چارەسەری بکات.
٤: لە باوکییەوە فێر دەبێت میهرەبان بێت یان هەمیشە خەریکی ڕەخنەگرتن بێت.
٥: لە باوکییەوە فێر دەبێت چۆن هەوڵ بدات و بەردەوام بێت یاخود لە نیوەی واز بهێنێت.
٦: لە باوکییەوە فێردەبێت چێژ لە ژیان ببینێت یان هەمیشە بە ڕەشبینییەوە گلەیی بکات.

