سەرنجی منداڵەکەت داوە لە کاتی شیر خواردن؟ خۆی توند دەکات و جار جارە سینگت دەگرێت و بەری دەدات
ئەمە هەمووی بەهۆی هەبوونی غازاتەوەیە لە ناو ڕیخۆلەکانی
شیری دایک نابێتە هۆی غازات وەکو ئەوەی کە باس دەکرێت، بە پێچەوانەوە وا دەکات غازاتەکە لە ناو ڕیخۆڵەی بجوڵێت و دەربچێت هەروەها بۆپیسایش بە هەمان شێوە وا دەکات کە کۆئەندامی هەرسی ئاسودە ببێت
غازات بەشێکە لە گەشەی منداڵەکەت لە سەرەتای ٣ بۆ ٦ مانگی سەرەتادا
١: هەر غازاتێکی منداڵەکەت و گریانەکەی مەبەستەرەوە بەجۆری خواردنەکەی یاخود جۆری شیرەکەی
٢: بەم شێوەیە مامەڵە لەگەڵ منداڵەکەت مەکە وەکو ئەوەی کە حاڵەتەکە نا ئاساییە
٣: منداڵەکەت نەخۆش نییە بەڵکو ئەم غازات کردنە بەشێکە لە گەشەی منداڵەکەت
ئەم کارانە بکە بۆ ئەوەی منداڵەکەت کاتی شیر خواردن ناڕەحەت نەبێت:
١: وەرزش و مەساج پێش شیر خواردن بۆ منداڵەکەت تاکو هەر هەوایەک هەیە دەربچێت
٢: دوای شیر خواردن یارمەتی بدە با قرقێنە بداتەوە ئەمە وای لێدەکات هەم منداڵەکەت نەڕشێتەوە هەم مەعیدەی قوڕس نەبێت هەم نەبێتە غازات بۆی

