جوڵەی کۆرپەلە لە کاتی جیاوازدا دەستپێدەکات بە پێی قۆناغی دووگیانی و ئایا یەکەم دووگیانیتە یاخود نا
قۆناغی دووگیانی( ١٦ بۆ ٢٢) هەفتە:
زۆربەی خانمان لەم ماوەیەدا دەست دەکەن بە هەستکردن بە جوڵەی کۆرپەلەکەیان.
قۆناغی( ١٨ بۆ ٢٠) هەفتە:
تێکڕای ئەم کاتە بۆ ئەو ئافرەتانەیە کە یەکەم دووگیانیانە.
قۆناغی (١٦ بۆ ١٨) هەفتە:
بۆ ئەو دایکانەی کە پێشتر دووگیان بوون لەوانەیە کەمێک زووتر هەست بە جوڵەی کۆرپەلە بکەن.
لە چ کاتێک پێویستە نیگەران ببین؟
١: ئەگەر تا (٢٤) هەفتە هەستت بە هیچ جوڵەیەک نەکرد، پێویستە سەردانی دکتۆر بکەیت.
٢: یاخود دوای ئەوەی دەستت کرد بە هەستکردنی جووڵەی کۆرپەلەکەت ، ئەگەر هەستت کرد لە ناکاو جوڵەی کۆرپەلەکەت کەم بۆیەوە یاخود وەستا ئەوا دەست بەجێ سەردانی دکتۆر بکە.

