١: هاوارکردن:
هۆکارەکەی: ترس یان نەتوانینی دەربڕین
چارەسەر: داوای لێ بکە بە ئارامی بە یەکەوە قسە بکەن.
٢: کەلەڕەقی
هۆکارەکەی: ویستی خۆسەپاندن بەتایبەت گەر هەمان ڕەفتاری لە دایک یاخود باوکی بینیبێت.
چارەسەر: دوو بژاردە بخەرە بەردەمی بۆ ئەوەی یەکێک هەڵبژێرێت بەمە ئەم ڕەفتارە کەلەرەقانەی کەمتر دەبێتەوە.
٣: شت فڕێدان:
هۆکارەکەی: ماندووبوون و بێزاربوون
چارەسەر: چالاکیەکی پێ بدە کە وزەی بەکاربهێنێت
٤: ڕەتکردنەوەی هەموو شتێک:
هۆکارەکەی: هەوڵدان بۆ سەربەخۆیی
چارەسەر: لە بڕیارەکەدا بەشداری پێ بکە لە جیاتی سەپاندنی بەسەریاندا.
٥: گریانی بەردەوام:
هۆکارەکەی: برسێتی، ماندووبوون، گەڕان بەدوای ئارامیدا.
چارەسەر: سەرەتا پێداویستیە سەرەتاییەکانی بۆ دابین بکە.
٦: تووڕەیی:
هۆکارەکەی: کەڵەکە نەبوونی هەستە دەرنەبڕاوەکان.
چارەسەر: لە تەنیشتیەوە بە ئارامی بمێنەوە پاشان دوای ئەوەی ئارام بۆیەوە قسەی لەگەڵ بکە.