١: شیر و پەنیری خاو یان پڕۆسێس کراوەکان: چونکە دەکرێت ئەو خواردن و خواردنەوانە هەڵگری بەکتریای لیستێریا بن کە مەترسیدارە بۆ کۆرپەلە.
٢: زیاد وەرگرتنی کافاین: وەرگرتنی کافاین بە ڕێژەیەکی زۆر دەبێتە هۆی دابەزاندنی کێشی منداڵەکەت.
٣: خواردنی دەریایی یان خواردنی خاو وەکو سووشی: مەترسیدارە دەکرێت پێکهاتبێت لە بەکتریا و مشەخۆری زیان بەخش.
٤: زیاد وەرگرتنی شەکر و خوێ: دەکرێت ببێتە هۆی هەڵئاوسان و بەرزبوونەوەی فشاری خوێن و توشبوون بە شەکرەی کاتی دووگیانی.

