بێگومان زۆر گرینگە دایکان لە دوای لە دایک بونی منداڵەکەیان خۆیان لە بیر نەکەن و گرینگیەکی باش بە جەستەیان وە بە دەروونیان بدەن بۆ ئەوەی دوور بن لە ناڕەحەتیەکانی دوای منداڵبوون .
ئەو شتانەی کە گرینگن لە دوای منداڵبوون ئەنجام بدرێن:
پشودان و خەوتن : گەر کاتێکی کەمیش بێت هەمیشە هەوڵ بدە پشوو بدەی و بخەوییت.
گرینگی دان بە خواردنی تەندروست : گرینگی بە ژەمەکانت بدەو خواردنی تەندروست هەڵبژێرە بە تایبەت ئەو خواردنانەی دەوڵەمەندن بە بە پڕۆتین و ڕیشاڵ و ئاسن و ڤیتامینەکان .
گرینگی بە هەستەکانت بدە : ئاساییە گەر هەست بە دڵەڕاوکێ ، خەمۆکی ، هەستی گریان ، بێهیوایی بکەی ئەمەش هەمووی بەهۆی گۆرانكاری لە هۆڕمۆنەکانەوە ڕوو دەدات گرینگ ئەوەیە هەوڵ بدەی ئەم بارودۆخە بە کەمی کارت تێ بکات .
گرینگی بە پەیوەندیە کۆمەڵایەتیەکانت بدە : هەیشە کەسێک بدۆزەوە کە قسەی لەگەڵ بکەی و متمانەت پێی هەبێ بۆ ئەوەی بە ئاسودەیی باسی هەستەکات بکەی.
چالەکی جەستەیی: گرینگی بە چالاکی جەستەیی بدە ڕۆژانە سەرەتا لە چالاکیە سوکەکانەوە دەست پێ بکە و ڕاوێژ بە پزیشکەکەت بکە بۆ چالاکیەکانت.
هەمیشە گرینگی بە پاک و خاوێنی جەستەت بدە بەتایبەت شوێنە هەستیارەکان تا دوور بیت لە هەموو هەوکردنێک .
فشار مەخە سەر خۆت بۆ ئەوەی بە زوترین کات بارودۆخت ئاسایی بێتەوە کات بدە جەستە و دەروونت هەمیشە لە بیرت بێت ئاساییە کە هەموو شتێک لە ژێر کۆنتڕۆڵدا نەبێت.
کات بۆخۆت تەرخان بکە گەر کاتەکە کەمیش بێت ڕۆژانە کتێب بخوێنەوە میدیتەیشن بکە هەر شتێک کە وات لێ دەکا هەست بە ئاسوودەیی بکەی.