بەهۆی بەرزبوونی ڕێژەی ( پڕۆجسترۆن) جووڵەی ڕیخۆڵەکان کەم دەبنەوە، ئەو خانمانەی کە بەر لە دووگیانی قەبزبوون ئەوا لە کاتی دووگیانی زیاتر قەبز دەبن، بەهۆی ئەوەی منداڵدان گەورە دەبێت ئەمە وا دەکات کە جووڵەی ڕیخۆڵەکان خاو بکاتەوە.
ئەوەی گرینگە چارەسەرکردنی قەبزییە بە ڕێگایەکی سروشتی پێش پەنا بردنە بەر بەکارهێنانی دەرمان
چۆنیەتی چارەسەرکردن بە ڕێگایەکی سروشتی:
١: ژەمەکانت بە ڕێکی و لە کاتی خۆیدا بخۆ
٢: خواردنەوەی ڕێژەیەکی باش لە ئاو وە ئاوی میوەکان لەگەڵ چای سروشتیەکان، دەبێت بگاتە نزیکەی ٢ لتر زیاتر لە ڕۆژێکدا وە لە کاتی گەرمادا زیاتر بێت.
٣: ڕۆژانە بە پێ ڕۆشتن بۆ ماوەی ١٥ بۆ ٢٠ خولەک هانی زیاتری جۆڵەی ڕیخۆلەکان دەدات.
٤: ئەگەر هاتوو ئەمانە سوودی نەبوو ئەوا دەبێت لە ژێر ڕێنمایی پزیشک چارەسەر وەربگرێت.

