١: زۆر شۆردنی قژ: ( پێستی سەر وشک دەکات، چەوری زیاتر بەرهەم دەهێنێت )
باشترین شۆردن: شۆردنی قژ بە پێی جۆری قژەکە.
٢: زیاد بەکارهێنانی شامپۆ: ( هەڵەیە، بڕی زۆر لە شامپۆ قژ وشک دەکات)
بڕێکی گونجاو بەکاربهێنە
٣: پاشماوەی شامپۆ یان کۆندیشنەر:( دەبێتە هۆی هەڵوەرینی قژ )
دڵنیابە کە بە تەواوی بیشۆیت.
٤: بەکارهێنانی ئاوی زۆر گەرم: ( کونیلەکانی پێستی سەر دەکاتەوە، شکاندن زیاد دەکات )
ئاوی پلە مامناوەند باشترینە
٥: بەکارهێنانی کۆندیشنەر بۆ ڕەگی قژ: ( دەبێتە هۆی چەوربوون و خوران )
کۆندیشنەر بەکاربهێنە لە ناوەڕاستی قژەوە تا کۆتایی.

