١: خواردنی خێرا: زیادبوونی کێش هۆکارێکی سەرەکییە بۆ دروستبوونی کیسی هێلکەدان، وە هەروەها سیستەمی خۆراکی بەشێکی سەرەکییە، هەر بۆیە پێویستە لەو خۆراکانە دووربکەویتەوە کە زیانیان هەیە بۆ کیسی هێلکەدان.
٢: هەویرەمەنی و شیرینی: ئەو خۆراکانەی کاربۆهیدرایتی تێدایە، وەکو ئاردی سپی، برنجی سپی، شوکلاتە،نان،پەتاتە، پاستا، خراپترینن بۆ ئەو خانمانەی ئەم گرفتەیان هەیە.
٣: خواردنەوەی خواردنەوە گازییەکان: وەکو شەربەتی ئامادەکراو، خواردنەوە وزە بەخشەکان و خواردنەوە گازییەکان کە رێژەیەکی زۆر شەکریان تێدایە کاریگەری لەسەر هۆڕمۆنی تیستۆستیڕۆن دروستدەکات و کێش زیاد دەکات.
٤: خواردنی سوورەکراوە: ڕێژەیەکی زۆر چەوری تێدایە کە مەترسی هەوکردن لە جەستە زیاد دەکات.

