ترسی منداڵ بە پێی تەمەنەکان:

١: لەکاتی لەدایک بوون تا تەمەنی ٢ ساڵی ترسی لە دەنگە بەرزەکان هەیە، وە خەڵکی نەناسراو ، دوورکەوتنەوە لە دایکی. چونکە لە ناوەوە هەستی پارێزراوی بۆ دروست نەبووە تا ئەوکاتەی ئاشنای کەسانی دەوروبەر دەبێت.

٢: لە تەمەنی ٣ بۆ ٥ ساڵی ترسی لە خێو وە هەبوونی شتی نادیار دەبێت. وە دەنگە نامۆکانی دەورووبەری، وە بەتەنها چوونی بۆ قوتابخانە یاخود بە تەنها خەوتن زۆرجار جیاکاری لە نێوان ڕاستی و خەیاڵدا ناکات.

٣: لە تەمەنی ٦ بۆ ٩ ساڵی ترسی لە کارەساتە سروشتیەکان. وە مردن دەبێت چونکە لەو تەمەنە تێگەشتنی زۆر دەبێت.

٤: لە تەمەنی ١٠ بۆ ١٢ ساڵی ترسەکان گەورە دەبن ترسی دەبێت لەوەی کە خەڵکی چۆن دەیبینن. ترسە کۆمەڵایەتیەکانی زۆر دەبێت وەک (تەریق بوونەوە، ڕەتکردنەوە، وە شکست هێنان).

Related Posts

Recent Stories