بۆ ئەوانەی پێستێکی زۆر چەوریان هەیە بەم شێوەیە ڕۆتینی پێستتان بکەن!

١: ڕۆژانە ٢ جار دەموچاوت بشۆ ( بەیانیان،شەوان )، پاککەرەوەی کەفی نەرم بەکاربهێنە

( زیادەڕۆیی لە شوشتنی دەم و چاوت مەکە وا دەکات زیاتر چەوری دەر بدات).

٢: هەمیشە شێدارکەرەوەیەکی سووک بەکاربهێنە ( شێدارکەرەوەی بێ چەوری هەڵبژێرە)

( وازهێنان لە شێدارکردنەوە وا دەکات پێستت زیاتر چەوری دەر بدات).

٣: دژەخۆر لە بیر مەکە ( ڕۆژانە دژە خۆری بێ چەوری مات بەکاربهێنە )

( زیانەکانی خۆر دەتوانێت چەوری پێست خراپتر بکات ).

٤: لە هەفتەیەکدا ١ بۆ ٢ جار تەقشیر بۆ پێستت بکە ( بەکارهێنانی ماددە کیمیایی نەرم بۆ تەقشیر کردن نەک سکرابی تووند ، ڕێگری دەکات لە گیرانی کونیلەکان و زیپکە).

٥: دوور بکەوە لەم هەڵانە:

١: کرێمی قوڕس

٢: زۆر دەست لێدان لە دەموچاو

٣: زۆری بەرهەمەکان.

Related Posts

Recent Stories