١: هەندێکجار کە منداڵەکەت زمانی دەردەهێنێت مانای ئەوەیە کە برسیەتی دەیەوێت لە ڕێگەی زمانیەوە پەیامەکەی بگەیەنێت بە تایبەت کاتێک شیر بە منداڵەکەت دەدەیت و هێشتا زمانی دەردەکات مانای وایە کە هێشتا تێر نەبووە.
٢: ڕەنگە هۆکارێکی تری زمان دەرکردنی منداڵەکەت ئەوە بێت کە بە لووتی هەناسە دەدات و بە دەمی دەیداتەوە.
٣: هۆکارێکی تر ئەوەیە کە منداڵ تەمەنی دەگاتە سەروو ٦ مانگ و توانای ئەوەی دەبێت کە نان بخوات کاتێک کە تێر ناخوات زمانی دەردەکات.
٤: ڕەنگە منداڵ کێشەیەکی هەبێت لە زمانیدا یاخود ڕژێنەکانی و هەڵاوساوی لە ژێر زمانیدا هەبێت.
٥: تووشبوون بە هەستیاری و هەوکردنی قوڕگ هۆکارێکی دیکەیە بۆ زمان دەرهێنانی منداڵ.

