بۆ ئەوەی ژیانی خۆت و کۆرپەکەت تەندروست بێت. بۆ ئەوەی بە تەندروستیەکی باش کۆرپەکەت بهێنیتە دونیاوە زۆر پێویستە ئاگاداری ئەو خۆراکانە بیت کە دەیانخۆیت چونکە بەشێک لەو خۆراکانەی دەیانخۆیت کاریگەری خراپ دەخەنە سەر تەندروستی خۆت و منداڵەکەت. جا لێرە باسی ئەو کۆمەڵە خۆراکانە دەکەین کە کاریگەری خراپیان هەیە و نابێت ئافرەتی دووگیان بیانخوات:
١: شیر و ماست ئەگەر بە باشی نەکوڵابێت.
٢: هێلکە ئەگەر بە باشی نەکوڵابوو یان سورنەکرابوەوە.
٣: میوە و سەوزەی باش نەشۆراوە.
٤: هەموو جۆرەکانی گۆشتی ماسی، گۆشتی سوور، و مریشک بە کاڵی یاخود کەم کوڵاو.
٥: دورکەوتنەوە لە خواردنی جگەر بە هۆی ئەوەی ڕێژەیەکی زۆری ڤیتامین A تێدایە ئەمەش زیان بە کۆرپە دەگەیەنێت.
٦: دورکەوتنەوە لە خواردنەوەی شەربەتی دەستکرد.
٧: نەخواردنەوەی خواردنەوە گازیەکان و کحولیەکان.
٨: دوورکەوتنەوە لە زیادەرۆیی کردن لە خواردنی شیرینیە دەستکردەکان.