دوای منداڵبوون نابێت دەستبەجێ دەست بە وەرزشی قوڕس بکەیت، جەستەت پێویستی بە کاتە بۆ چاکبوونەوە
ڕێنماییەکان ئەمانەن:
١: ڕۆژانی یەکەم: پشوو بدە و تەنها جوڵەی سووک بکە وەکو ڕۆشتنێکی نەرم بە دەوری ماڵدا.
٢: دوای نزیکەی ٢ هەفتە: دەتوانیت دەست بە وەرزشە زۆر سوکەکان بکەیت ( کشانی نەرم یان ڕاهێنانی بنی حەوز).
٣: دوای ٤ بۆ ٦ هەفتە: زۆرێک لە خانمان دەتوانن دەست بە وەرزشی مامناوەند بکەن ئەگەر پزیشک بڵێت سەلامەتە، بە تایبەت دوای منداڵبوونێکی ئاسایی.
٤: نزیکەی ٦ بۆ ٨ هەفتەت پێویست دەبێت بۆ ئەوەی بتوانی وەرزشێکی باش دەست پێ بکەیت.
ئامۆژگاری: بە هێواشی و بە نەرمی دەست پێ بکە ئەگەر هەستت بە ئازار ، خوێنبەربوون، یان سەرگێژخواردن کرد بوەستە.
ئاو بخۆرەوە خواردنی تەندروست بخۆ بە تایبەت ئەگەر شیری خۆت دەدەیت بە منداڵەکەت.

