چوار جۆرە پێستمان هەیە کە بریتین لە:
١: پێستی ئاسایی: پێستێکی هاوسەنگ و بێ کێشەیە.
٢: پێستی تێکەڵ: پێستی ناوچەیT ( نیوچەوان، لووت، چەنەگە) چەورە و ناوچەکانی تر وشک یان ئاساییە.
٣: پێستی وشک: پێستێکی توند زبر و زۆرجار توێشک دروست دەکات.
٤: پێستی چەور: پەستێکی بریقەدار، چاڵەکانی کراوەن و زیاتر مەیل بۆ زیبکە دەکات.
ئامۆژگاری: لەبیرت بێت کە بە گوێرەی جۆری پێست ڕۆتینت هەڵبژێرە
واتا: گرینگە کە بەرنامەی ڕۆژانە و بەرهەمەکانی پێستت بە پێی ئەو جۆرە پێستە بێت کە هەتە بۆ ئەوەی باشترین ئەنجام ببینیت.

