ئایا نەخۆشی شەکرە کاریگەری هەیە لەسەر دووگیانی ؟

دیاریکردنی نەخۆشی شەکرە زۆر گرینگە بە جۆرێک دایک و کۆرپە دەپارێزێت لە زۆر کێشەی تەندروستی

کێشە باوەکان کە لە کاتی بەرزبوونی شەکرە لە کاتی دووگیانی ڕوودەدات ئەمانەن:

١: لەبارچوونی منداڵ

٢: ناتەواوی لە دروستبوونی منداڵ

٣: زۆری ئاوی منداڵ

٤: بەرزبوونی پەستانی خوێن

٥: هەوکردنی ناوچەی زێ

بۆیە ئەو ئافرەتانەی کە شەکرەیان هەیە دەیانەوێت دووگیان بن دەبێت ڕێژەی شەکریان لە ٦.٥ کەمتر بێت.

بە جۆرێک ئەگەر شەکرەیان ڕێژەکەی ١٠ بوو یان زیاتر بوو نابێت دووگیان ببن تاوەکو کۆنترۆڵی شەکرەیان دەکەن.

Related Posts

Recent Stories