ئایا منداڵان دوای (٦) مانگ ڕێژەی ئاسن لە لەشیان کەم دەکات؟

بەڵێ منداڵان لە دوای( ٦) مانگی ڕێژەی ئاسن لە لەشیان کەم دەکات، منداڵان کە لە دایک دەبن ڕێژەیەکی خەزنکراوی ئاسنیان لە جەستەیاندا هەیە کە لەگەڵ دروست بوونیان لە دایکیانەوە وەری دەگرن بەڵام تا (٦) مانگی ئەم ڕێژە ئاسنە ڕوو لە دابەزین دەکات کاتێک گەشەی منداڵەکە خێراتر دەبێت، لەم قۆناغەدا شیری دایک بە تەنها ئاسنی پێویست دابین ناکات، بۆیە کۆرپە پێویستی بە خۆراک یان تەواوکەری دەوڵەمەند بە ئاسن هەیە.

چۆن بزانین منداڵەکەمان ئاسنی کەمە نیشانەکانی چین؟

١: پێست یان لێوی کاڵ

٢: ماندووبوون یان کەمی وزە

٣: خراپی ئارەزووی خوارد

٤: خاوبوونەوەی گەشەکردن

٥: زوو زوو نەخۆشکەوتن

چۆن ڕێگری لێبکەین؟

لە تەمەنی ٦ مانگیدا ئەو خۆراکانەی کە دەوڵەمەندە بە ئاسن بە مناڵەکەتی بناسێنە وەکو:

١: دانەوێڵە کە ڕێژەیەکی باش ئاسنی تێدایە

٢: فاسۆڵیا، سپێناغ، زەردێنەی هێلکە

٣: ئەگەر منداڵەکەت بەردەوامە لە خواردنی شیری خۆت ئەوا شیری دایکیش ڕێژەیەکی باش لە ئاسنی تێدایە.

٤: لە هەندێک حاڵەتدا پزیشکان پێشنیاری قەترەی ئاسن دەکەن.

Related Posts

Recent Stories